Erbil 31°C پێنجشەممە 03 ئەیلوول 04:03

ئێران دوایین ئاماری كوژراو و برینداران لە هێرشەكانی شەوی رابردووی ئەمریكا بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی ئێران دوایین ئاماری كوژراو و بریندارانی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی رابردووی ئەمریکا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئێران بڵاو كردەوە.

وەزیری تەندروستیی ئێران بۆ ئاژانسی (تەسنیم) قسەی كردووە و ڕایگەیاندووە: لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی کە شەوی رابردوو چەند پارێزگایەکیان کردبووە ئامانج، 18 کەس کوژران و 108 كەسی دیكەش بریندار بوون.

شەوی رابردوو سوپای ئەمریكا ئەنجامدانی زنجیرەیەك هێرشی دیكەی بۆ سەر ناوچەكان لەنزیك گەرووی هورمز و لە باشووری ئێران راگەیاند.

زۆربەی قوربانییەكان لە ئەنجامنی هێرشەكەی شەوی رابردوو لە شاری سیریك لە سنووری پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێران بووە كە مووشەكێك بەر هۆڵێكی ئاهەنگگێڕانی هاوسەرگیری كەوتووە و ژمارەیەك هاووڵاتی كوژراون و بریندار بوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.