Erbil 31°C چوارشەممە 02 ئەیلوول 14:42

یانەی نەسڕی سعوودی لە یەکلاکردنەوەی گرێبەستی کارفاخال نزیک دەبێتەوە

100%

دانی کارفاخالی ئیسپانی و ئەستێرەی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ یانەی نەسڕی سعوودی نزیک بووەتەوە، بە مەبەستی پۆشینی درێسی ئەو یانەیە لە ماوەی داهاتوودا.

کارفاخال لە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا، بووە یاریزانی ئازاد و لە ئێستادا بێ یانەیە. بەپێی زانیارییەکانی پلاتفۆرمی "somosfutboles"، ڕێککەوتنە پێشنیازکراوەکە بۆ ماوەی 1 وەرز دەبێت، لەگەڵ بوونی بژاردەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ وەرزێکی زیادە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە دانوستانەکان لە نێوان هەردوولادا بە ئاڕاستەیەکی ئەرێنیدا دەڕۆن و ئەگەری هەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ڕێککەوتنی کۆتایی ڕابگەیەنرێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە یانەی ڕایۆ ڤاییکانۆش ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەم بەرگریکارە نیشان داوە، بەڵام پێدەچێت بڕیاری کۆتایی یاریزانەکە ڕووکردنە خولی سعوودی بێت.

دانی کارفاخال لە ساڵی 2013ـەوە پەیوەندی بە تیپی یەکەمی ڕیاڵ مەدرید کرد، لەو ماوەیەدا 450 یاری ئەنجامدا و توانی 14 گۆڵ و 65 ئەسیست تۆمار بکات. ناوبراو لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا لەگەڵ یانە مەلەکییەکە 29 نازناوی جیاوازی بەدەستهێناوە، کە دیارترینیان خولی ئیسپانی و خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپایە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.