سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی تەقینەوەیەك لەبەردەم باڵەخانەی دادگای شاری حەسەكەی رۆژئاوی كوردستان رووی دا و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەست دا و كەسێكی دیكەش بریندار بووە.
میدیای فەرمی سووریا بڵاوی كردەوە: تەقینەوەكە لە رێگەی نارنجۆكێكی دەستی لەبەردەم باڵەخانەی دادگای شاری حەسەكە روویداوە.
بڵاویشی كردەوە: لە ئەنجامی تەقینەوەكە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە كە پیاوێك و منداڵێكن، هەروەها كەسێكی دیكەش بریندار بووە.
هێزە ئەمنییەكانی سووریا گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و ناوچەكەیان گەمارۆداوە و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.