Erbil 31°C یەکشەممە 30 ئاب 11:15

لە سلێمانی سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

کوردستان TV
100%

ئاسایشی سلێمانی سێ گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەری راگەیاند كە چەند رۆژێك پێش ئێستا هەوڵیاندابوو بڕێكی زۆری ماددەی هۆشبەر لە دەرەوە و لەنێو ئامێری ڤەیپ بهێننە ناو هەرێمی كوردستانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لە ڕۆژی 19/8/2026 توانیمان 3 بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیر بکەین.

راشیگەیاند: لە كاتی دەستگیركردنی ئەو بازرگانانە، دەستیش گیرا بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر لە جۆری ماریوانا بەشێوەی شل کە کرابووە ناو ئامێری (ڤایپ) بە مەبەستی بەکارهێنانی، ماددەکان لە دەرەوەی وڵات هێندرابوونە هەرێمی کوردستان.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا تۆمەتباران بە ماددەی 25 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.