وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرای كرد، سبه‌ی پێنجشه‌ممه محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانی سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر به سەردانێکی فەرمی ده‌گاته تارانی پایته‌ختی ئێران.
ئیسماعیل بەقایی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران له‌باره‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ی محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانی رایگه‌یاند: ئەم سەردانە لە چوارچێوەی ڕاوێژە بەردەوامەکانی نێوان تاران و دەوحە ده‌بێت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.
بەقایی هه‌روه‌ها ستایشی هەوڵەکانی چه‌ند مانگی رابردووی دەوڵەتی قەتەری کرد بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا. ئاماژەی بەوەش کرد کە سبه‌ی پێنجشه‌ممه سەرۆک وەزیرانی قەتەر له كۆبوونه‌وه‌كاندا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران تاوتوێی بەردەوامیی هەوڵەکانی نێوەندگیریی قەتەر و دەستپێشخەرییەکان و دوایین زانیاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر پێشتریش چه‌ند جارێكی دیكه بەردەوامیی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ لایەنەکانی ئاڵۆزیی نێوان ئەمریکا و ئێران دووپات کردبووەوە، بە ئامانجی گەڕاندنەوەی سەرجەم لایەنەکان بۆ سەر مێزی دانوستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كۆتاییهێنان به جه‌نگ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.