پێشبینی كراوه له سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌وه پله‌كانی گه‌رما له هه‌رێمی كوردستان دابه‌زینی زیاتر به‌خۆیانه‌وه ببینن، هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌ندێك بارانی كه‌م ببارێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی له پۆستێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: لە ئەنجامی کاریگەری بارستە هەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکانمان، سبەی پێنجشەممە پلەکانی گەرما 2 تا 4 پلە نزمبوونه‌وه بەخۆیانەوە ده‌بینن.
راشیگه‌یاندووه: له زۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار 40 پله‌ی سیلیزی داده‌به‌زن.
سه‌باره‌ت به بارانیش، ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی ده‌ڵێت: له ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو شەپۆڵێکی بەهێزی باران و تەرزە ناوچەکانی باکوری کوردستان دەگرێتەوە، کاریگه‌ری شه‌پۆڵه‌كه بە لاوازی دەگاتە هەرێمی کوردستان و به‌هۆیه‌وه ئاسمانی زۆرێك له ناوچه‌كانی هەرێمی كوردستان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
ئاراس جه‌بار هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌هۆی هاتنی ئه‌م شه‌پۆڵه لە هەندێک کات و شوێندا هەورەبروسکە چالاک دەبێت و بارانی کەم بۆ مامناوەند ده‌بارێت، له ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌شدا پله‌كانی گه‌رما 4 تا 6 پلەی دیكه داده‌به‌زن و كه‌شوهه‌وا به‌ڕێژه‌یه‌كی باش به‌ره‌و فێنك بوونه‌وه ده‌چێت به‌تایبه‌ت له شه‌واندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.