Erbil 31°C دووشەممە 24 ئاب 23:38

وەزارەتی كارەبا روونكردنەوە لەبارەی داشكانی قەرزی كارەبا دەدات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەی لەبارەی داشكانی قەرزی كارەبا بڵاو كردەوە و رایگەیاند، ئەم داشكانە تەنیا قەرزی كۆنی پێش پڕۆژەی رووناكی دەگرێتەوە، داشكانەكەش تەنیا 20 رۆژی ماوە كۆتایی بێت.

وەزارەتی كارەبا لە روونكردنەوەیەكدا رایدەگەیەنێت: سەبارەت بەو پرسیارانەی دەربارەی داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبای پێش ڕووناکی بڵاوبوونەتەوە، ڕایدەگەیەنین کە ئەم داشکاندنە تەنها بۆ قەرزی پێش پڕۆژەی ڕووناکییە و پسوولەی مانگانەی کارەبای ڕووناکی ناگرێتەوە.

راشیگەیاند: جێگەی باسە کە قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی ئەو قەرزانە دەگرێتەوە کە هاوبەشانی کارەبا لەسەریان مابوو پێش ئەوەی پرۆژەی ڕووناکی بگات بە ناوچەکانییان.

وەزارەتی كارەبا هەروەها رایگەیاند: لە ئێستادا پسوولەی مانگانەی ڕووناکی هیچ داشکاندنێکی لەسەر نییە و دەبێت لەماوەی 50 ڕۆژ لەدوای دەرچوونی پسوولەکە بدرێت بەشێوەیەکی ئاسایی.

جەختیشی كردەوە کە داشکاندنی سەر قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی کەمتر لە 20 ڕۆژی مايەوه، هەروەها هانی هاوبەشانی کارەبای دا لەوەی قەرزە کۆنەکانییان بدەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.