Erbil 31°C شەممە 22 ئاب 09:38

تیمەکانی بەرگریی شارستانی سلێمانی: لە هەوڵی تەواوداین ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەین

Kurdistan Ahmed
100%

تیمەکانی بەرگریی شارستانی سلێمانی لە هەوڵێکی بەردەوامدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرێکی فراوان کە لە چیاکانی پشتی ئەزمەڕ و ناوچەکانی خەمزە و قولەڕەش کەوتووەتەوە.

عەمید ئاری محەمەد عەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی سلێمانی، ڕاستەوخۆ لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادەیە و سەرپەرشتیی پڕۆسەی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەکات تاوەکو ڕێگری لە تەشەنەسەندنی زیاتری بڵێسەکان بگرن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی، بوونی بایەکی بەهێز و وشکیی زۆری پووش و پاوان ئەرکی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی قورس کردووە، چونکە ئاگرەکە بە خێرایی لە ناوچە شاخاوییەکاندا بڵاو دەبێتەوە. بەرگریی شارستانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە تیمەکانیان بە ئەوپەڕی لێهاتووییەوە سەرقاڵی خنکاندنی ئاگرەکەن و پێشبینی دەکەن لە نزیکترین کاتدا مەترسییەکە بڕەوێتەوە و دۆخەکە بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵ بکرێت.

ساڵانە لە وەرزی هاویندا، ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی چەندین ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە دەبنەوە، کە زۆرجار بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و وشکیی ژینگەکەوە زیانی گەورە بە پووش و پاوان و دارستانە سروشتییەکان دەگات. حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر داوای لە هاووڵاتییان کردبوو لە کاتی سەردانیکردنی ناوچە گەشتیارییەکاندا وریای ئاگرکردنەوە بن، چونکە بای بەهێزی ناوچە شاخاوییەکان کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکان لە دەرەوەی شارەکاندا ئەستەم دەکات و تیمەکانی فریاگوزاری ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەکاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.