ئەمڕۆ پێنجشەممە كارەساتێك لە شاری سۆكۆتۆ لە باكوری وڵاتی نێجیریا رووی دا، ئەویش وەرگەڕان و ژێرئاوكەوتنی بەلەمێك بووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان بەهۆی رووداوەكە 50 كەس گیانیان لەدەستداوە كە زۆرینەیان منداڵێن.
میدیاكانی نێجیریا بڵاویان كردەوە: بەلەمەكە بەهۆی زۆری باركردن و سواربوونی خەڵكەوە وەرگەڕاوە كە لە توانای بەلەمەكەدا نەبووە.
تیمەكان تا ئێستا تەرمی 50 كەسیان لەناو ئاو دەرهێناوە كە زۆرینەیان منداڵن، هەڵمەتەكانی گەڕان و بەدواداچوونیش بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.