Erbil 31°C پێنجشەممە 20 ئاب 23:54

سوپاسنامەیەک لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

100%

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سوپاسنامەیەكی ئاراستەی هەموو ئەو كەس و لایەنانە كرد كە ڕۆژی 16ی ئاب لە یادی 80 ساڵەی دامەزراندنی پارتی و لەدایكبوونی سەرۆك بارزانی، بە پەیام و پیرۆزبایی بەشدارییان كردبوو.

لە سوپاسنامەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی هاتووە "پەیامەکانتان بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئۆرگانەکانی دیکەی پارتیمان، هەڵگری گیانی برایەتی و هاوخەباتی و پێکەوەیین، لە بەرامبەردا پێزانینی زۆرمان هەیە و سوپاسگوزارین".

مەكتەبی سیاسی پارتی هەروەها سوپاسی سەرجەم ئۆرگان، کادیر و ئەندام و جەماوەری دڵسۆزی پارتی و هەروەها دەزگاكانی راگەیاندن كرد کە بە جۆش و خرۆش و گیانی بەرزی پارتایەتییەوە، ئەو یادە مەزنەیان بەرز و پیرۆز كرد.

دەقی سوپاسنامەكەی مەكتەبی سیاسیی پارتی بەبۆنەی 16ی ئاب:-

بە ناوی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، سوپاس و پێزانینمان ئاراستەی بەڕێزان سەرۆک، سکرتێر، ئەمیندار و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزب و لایەنە کوردستانی و عیراقییەکان، سیاسەتمەدار و حزبە تێکۆشەرەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، بەڕێزان سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی حکوومەتی فیدراڵی عیراق و دامەزراوەکانی دەوڵەت و هاوپەیمانیەتی و فراکسیۆنە پەرلەمانییەکان، هەروەها سوپاسی نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و عیراق، سیاسەتڤان و کەسایەتییەکانی وڵاتانی دۆست، رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ناوەند و دامەزراوە زانستی و ئەکادیمی و  میدییاییەکان و کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان و نوێنەرانی پێکهاتەکان و فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی بەئەمەکی کوردستان و سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە دەکەین، کە لە بیرەوەری (16ی ئاب) هەشتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی لەدایکبوونی جەنابی سەرۆک بارزانی، بە پەیام و پیرۆزبایینامەکانیان لەو یادە شکۆدارەدا بەشداربوون.

پەیامەکانتان بۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئۆرگانەکانی دیکەی پارتیمان، هەڵگری گیانی برایەتی و هاوخەباتی و پێکەوەیین، لە بەرامبەردا پێزانینی زۆرمان هەیە و سوپاسگوزارین.

هاوکات سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ ئۆرگانەکان، کادیر و ئەندامان و جەماوەری دڵسۆز و سەربەرزی پارتیمان هەیە، کە بە جۆش و خرۆش و گیانی بەرزی پارتایەتی ئەو یادە مەزنەیان هاوشانی دامەزراوە میدیایی و، کەناڵ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیای پارتیمان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.

جارێکی دیکە سوپاسگوزاریمان ڕادەگەیەنین و هیوادارین هەموو لایەک سەرکەوتوو بن.

مەکتەبی سیاسیی

پارتی دیموکراتی کوردستان

20ـی ئابی 2026

کوردستان هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.