Erbil 31°C پێنجشەممە 20 ئاب 19:41

یسرائیل کاتز: ئەردۆغان تورکیا بەرەو سەرکێشییەکی مەترسیدار لە سووریا دەبات

100%

یسرائیل کاتز هێرشی توندی کردە سەر سیاسەتەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و ناوبراوی تۆمەتبار کرد بەوەی وڵاتەکەی بەرەو "سەرکێشییەکی مەترسیدار" لە ناو خاکی سووریا دەبات.

لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، یسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل وەڵامی لێدوانەکانی ئەمدواییەی سەرۆکی تورکیای دایەوە و ئاماژەی بەوە کرد، کە وتارەکانی ئەردۆغان دژی تەلئەبیب "دوورن لە واقیع و خەیاڵین". لە پەیامەکەدا هاتووە: "بۆ ئەردۆغان باشترە لە ناو پەرلەمانی تورکیا بەردەوام بێت لەو قسانەی کە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئیسرائیلەوە نییە، نەک ئەوەی بیەوێت ئیرادەی ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی تاقی بکاتەوە."

وەزیری بەرگری ئیسرائیل جەختی کردەوە، کە ڕێگە بە هیچ لایەن یان کارەکتەرێک نادەن ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکەیان. ئەم کاردانەوەیە دوای ئەوە دێت کە تورکیا جموجۆڵە سەربازییەکانی لە ناوچە سنوورییەکانی سووریا چڕ کردووەتەوە، کە ئیسرائیل وەک مەترسی بۆ سەر هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا دەیبینێت.

ئەم ئاڵۆزییە نوێیەی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب لە کاتێکدایە، کە ململانێی وڵاتان لە ناو خاکی سووریا پێی ناوەتە قۆناغێکی هەستیار و ئەگەری پێکدادانی بەرژەوەندییەکان زیاتر بووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.