Erbil 31°C دووشەممە 17 ئاب 19:58

بەیاننامەی سەرکۆنەکردن و ناڕەزایی پارتی گەلی تورکمانی

100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی ئاب، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پارتی گه‌لی توركمانی به‌ توندی هێرشی درۆنی بۆ سه‌ر نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن سه‌ركۆنه‌ ده‌كات و به‌ سه‌ره‌تایه‌كی مه‌ترسیداری ده‌زانێت بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌...

پارتی گەلی تورکمانی بە توندترین شێوە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆ سەر بارەگای مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنە و ئیدانە دەکات و ئەم کردەوەیە بە هەڵکشانێکی مەترسیدار دەزانێت کە ئاسایشی هەرێمی کوردستان، سەقامگیریی عێراق و سەروەریی وڵات دەخاتە مەترسییەوە.

دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە دەستدرێژییانە، بە بەکارهێنانی ئامراز و شێوازێک کە سەرچاوە و ئاراستەکەی بۆ هەموو لایەک ناسراوە، نیگەرانییەکی جدی لە هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی ململانێ و ناکۆکییە هەرێمایەتییەکان بۆ ناو خاکی عێراق دروست دەکات؛ هەوڵێک کە دەیەوێت عێراق و هەرێمی کوردستان بکاتە گۆڕەپانی ناردنی پەیام و یەکلاکردنەوەی حسابە سیاسی و ئەمنییەکان.

پارتی گەلی تورکمانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەروەریی عێراق جێگەی سازش نییە و ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.

پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەبێت لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی بەرامبەر، دراوسێیەتیی باش و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی وڵات بێت، نەک بە زمانی هێز و هەوڵی سەپاندنی ئیرادە لە دەرەوەی سنوورەکان.

لە هەمان کاتدا، داوا لە حکوومەتی فیدراڵی عێراق و دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان دەکەین هەڵوێستێکی ڕوون و یەکلاکەرەوە بەرامبەر ئەم دەستدرێژییانە بگرن، هەموو هەنگاوێکی پێویست بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەیان بنێن و ڕاستی و وردەکارییەکانی ئەم هێرشە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکەن.

نابێت خاکی عێراق ببێتە گۆڕەپانێکی کراوە بۆ هیچ هەژموون و دەستوەرێکی دەرەکی کە بڕیاری سەروەریی دەوڵەت و دامەزراوە فەرمییەکانی پشتگوێ بخات.

ئێمە لە پارتی گەلی تورکمان  پشتیوانی و هاوپەیمانیی خۆمان بۆ بەڕێز مەسرور بارزانی دووپات دەکەینەوە و، وەک هاوپەیمانێکی وەفادار، نەگۆڕ و پتەو، لەسەر ئەو بەڵێنەین کە لە بەرامبەر هەر مەترسی و هەڕەشەیەک کە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج،  شان بەشانی دەوەستین.

مەسرور بارزانی لە دیدی ئێمەدا نموونەی سەرکردەیەکە کە بە بەرپرسیارییەوە بۆ ئاوەدانی، گەشەپێدان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کار دەکات؛ بۆیە هەر هەڕەشە و هێرشێک بۆ سەر کەس و پێگەکەی، تەنها هێرش بۆ سەر تاکێک نییە، بەڵکو هەوڵێکە بۆ لێدان لە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم.

هەروەها بانگەوازی هەموو هێز و پێکهاتە سیاسی و نەتەوەییەکانی عێراق دەکەین، لە پێناو پاراستنی سەروەری و سەقامگیریی وڵاتدا هەڵوێستێکی یەکگرتوو بگرن و هەر هەوڵێک بۆ ڕاکێشانی عێراق بەرەو ململانێ هەرێمایەتییەکان، کە هیچ خزمەتێک بە بەرژەوەندیی گەلانی عێراق ناکات، بە تەواوی ڕەت بکەنەوە.

                                           

     سەرۆکی پارتی گەلی تورکمانی 

           عیرفان کەرکوکلی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.