Erbil 31°C ھەینی 14 ئاب 02:43

حاڵەتێكی دیكەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان تۆمار كرا

100%

وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی حاڵەتێكی دیكەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان راگەیاند كە گەنجێكی تەمەن 23 ساڵەیە و خەڵكی ئیدارەی سۆرانە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی: حاڵەتێکی تووشبوو بەنەخۆشی تای خوێنبەربوون لە شاری دهۆک تۆمار کرا، تووشبووەكە بریتییە لە پیاوێکی گەنج تەمەن 23 ساڵ و دانیشتووی گوندی بازێ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

وەزارەتی تەندروسیتی رایگەیاند: تووشبووەكە بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبووی هەبووە و دوای سەردانی نەخۆشخانە لە شاری دهۆک و گومانلێکردن بەنەخۆشی تای خوێنبەربوون و بوونی نیشانەکانی، چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و پشتڕاستکردنەوە و چارەسەری پزیشکی بۆی گیراوەتەبەر.

راشیگەیاند: ئێستا تووشبووەكە لەژێر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و باری تەندروستی تا ئێستا جێگیرە.

وەزارەتی تەندروسیتی داواشی لە هاووڵاتییان كرد و جەختی لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان  

لە کاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ كردەوە و رایگەیاند: پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگادار بکەنەوە، هاووڵاتییانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لە کاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.

تا ئێستا دوای بوونی چەندین حاڵەتی گومانلێکراوی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان و هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومانلێکراوانی ئەمساڵدا لەماوەی ڕابردوو، دەرئەنجام تەنها سێ حاڵەت دەسنیشانکراون و پشتڕاستکراوەتەوە جگە لە دوو حاڵەتی دیکەی شارەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە بۆ چارەسەری هاتوونە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.