ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 9ی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكرده‌وه كه گوایه له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی ئاوی ژێر زه‌وی بۆ كاری كشتوكاڵی بڕه پاره‌یه‌كی دیاریكراو له جواتیاران وه‌رده‌گرن.
لە ڕاگەیەندراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێردا هاتووە، ئەو قسانه‌ی كه لێره‌و له‌وێ ده‌كرێن سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی كرێی ئاودانی كشتوكاڵی له جوتیاران دوورن له ڕاستیه‌وه و هیچ بنەمایەکی یاسایی و فەرمییان نییە .
كشتوكاڵی هه‌ولێر، دڵنیایشی داوه‌ته هاووڵاتییان و جووتیاران كه هیچ بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه نیه و با له‌سه‌ر ئاودانی كشتوكاڵیی خۆیان به‌رده‌وام بن.
جێی باسه ، زۆربه‌ی زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به ئاوی ژێر زه‌وی ئاو ده‌درێن و پشت به بیری ئاوی تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌به‌ستن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.