ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی ئاب، بنیامین نه‌تانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل به توندی دووپاتی كرده‌وه، كه ڕێگری لە ئێران ده‌كات کە چەکی ئەتۆمی هەبێت، ئه‌و ئامانجه‌ی کە لە مێژە تاران بەدوایدا دەگەڕێت.
نه‌تانیاهۆ ڕاشیگه‌یاند: بەبێ گوێدانە ڕەوتی دیپلۆماسی لەگەڵ واشنتۆن و دەوڵەتانی عەرەبی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كات، ئه‌گه‌ر بزانێت كه ئێران له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیی.
نه‌تانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی ئه‌مرۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا گوتی: دەمەوێت جارێکی دیکە جەخت لەوە بکەمەوە بە ڕێککەوتن بێت یان جه‌نگ، تا من سەرۆک وەزیران بم ئێران چەکی ئەتۆمی نابێت.
جێی باسه، ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شیان هه‌یه و به ستراتیژێكی نه‌گۆڕ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی له پرسی چه‌كی ئه‌تۆمیدا، هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نابێت ئێران له هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیی به‌رده‌وام بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.