ئه‌مرۆ شه‌ممه، هونه‌رمه‌ند ئه‌یوب عه‌لی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، له كۆنسێرتێكی سه‌ركه‌وتوودا ژمارەیەک مێلۆدیی و تێکستی موزیکی کوردیم بە یۆنانیەکان ناساند لە شاری ڤێریا، كه له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه پێشوازی گه‌رمی لێكرا.
هونه‌رمه‌ند ئه‌یوب عه‌لی ئاشكراشی كردووه، له‌لایه‌ن ئاماده‌بووان و شه‌یدایانی هونه‌ر و موزیك پێشوازیی گەرم له كۆنسێرته‌كه‌ی كراوه ، هه‌روه‌ها دوو ماڵپەڕی ڕۆژنامەگەری یۆنانی لە شاری ڤێریا بایه‌خیان به كۆنسێرته‌كه داوه .
ئه‌یوب عه‌لی راشیگه‌یاندووه: بەرهەمێکی هاوبەشی کوردی یۆنانی لە گەڵ هونەرمەندی یۆنانی کۆنستانتینۆس تساهۆریدیس بە ناوی (لە کوردستانەوە بۆ یونان ) بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بەم نزیکانە بڵاو دەکرێتەوە.
ناوەڕۆکی تێکستی گۆرانیەکە بە کورتی دەڵێت :
من بە کوردی دەیڵێم و تۆش بە یۆنانی
با دونیا پڕبکەین لە گۆرانی
بۆ خاکی کوردستان قاسپەی کەوی کەژ و کێوەکان، بۆ دار زەیتونەکان ، بۆ دەریا ودورگەی جوانی یۆنان، هونەرمەندە یۆنانیەکەش باسی جوانیی کوردستان و دۆستایەتی و ئاشتی گەلی کورد و یۆنانیەکان دەکات.
جێی باسه، ئەم کۆنسێرتە ئێستا لە جەناڵی یوتیوبی فەرمی هونه‌رمه‌ند ئه‌یوب عه‌لی به‌رده‌سته .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.