Erbil 31°C شەممە 08 ئاب 22:24

کۆمەڵە: هێرشێکی درۆن ماڵی یەکێک لە ئەندامانی ڕێبەرایەتیی حزبەکەمان لە هەرێمی کوردستان پێکاوە

100%

ئەمجەد حوسێن پەنایی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، ڕایگەیاند کە بەیانی ئەمڕۆ شەممە (8ی ئابی 2026)، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان شوێنی نیشتەجێبوونی یەکێک لە ئەندامانی ڕێبەرایەتیی حزبەکەیانی کردووەتە ئامانج.

پەنایی لە پەیامێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد کە سەرەڕای ئەوەی هێرشەکە زیانی مادیی بەرچاوی لێکەوتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و سەرجەم ئەندامانی ڕێبەرایەتی و هاوڕێکانیان لە سەلامەتیدان.

ئەم پەرەسەندنە نوێیە لە کاتێکدایە کە بەپێی ئامارەکانی سەرکردایەتیی کۆمەڵە، لەم ماوەیەی دواییدا زیاتر لە 100 جار لە ڕێگەی درۆن و شێوازی جۆراوجۆری سەربازییەوە هێرشی کردووەتە سەر بارەگا و شوێنەکانی ئەو حزبە لە ناو خاکی هەرێمی کوردستاندا.

ئەمجەد حوسێن پەنایی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم فشارە بەردەوامانە نەیانتوانیوە ئیرادە و ورەی هێزەکانیان بشکێنن و گوتی: "ئێمە بە ئیرادەی خۆمان هەمیشە خۆمان پاراستووە و خۆمان بۆ ڕۆژێک ئامادە دەکەین کە گەلەکەمان بە ئازادی و سەرکەوتن بگات."

چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەکەن کە تاران لەم ماوەیەدا فشارە سەربازییەکانی بۆ سەر حزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕۆژهەڵات بە شێوەیەکی بەرچاو چڕتر کردووەتەوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ توندبوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.