Erbil 31°C شەممە 08 ئاب 22:24

 بارەگای بارزانی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی 'دلارا ستارۆڤا' دەردەبڕێت

100%

بارەگای بارزانی، ڕۆژی شەممە (8ی ئابی 2026)، پەیامێکی هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی خاتوو "دلارا ستارۆڤا" بڵاوکردەوە. خوالێخۆشبوو هاوسەری تێکۆشەری دێرین، عەبدولڕەحمان پێرساڵی بوو، کە یەکێک بووە لە هەڤاڵانی بارزانی نەمر لە کاتی مانەوەیان لە یەکێتیی سۆڤیەتی جاران.

دەقی پەیامەکەی بارەگای بارزانی
 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (دلارا ستارۆڤا) هاوسەری پێشمەرگەی تێکۆشەر و کەسایەتی نیشتیمانپەروەر و هەڤاڵی بارزانی نەمر بۆ یەکێتی سۆڤیەتی جاران خوالێخۆشبوو (عەبدولڕەحمان پێرساڵی)ـمان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانیان دەکەین، و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

لە خودای مەزن داواکارین سەبر و ئارامیان پێ ببەخشێت و ڕۆحی خوالێخۆشبوو خاتوو (دلارا) بخاتە بەر ڕەحم و میهرەبانی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

8ی ئابی 2026

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.