مانگی تەمووزی ئەمساڵ گەرمترین مانگ بووە لە مێژووی فرەنسا، بەشێوەیەك كە لە ساڵی 1900ـەوە گەرمای هاوشێوە لە مانگی تەمووزدا لەو وڵاتە تۆمار نەكراوە.
دەستەی كەشناسی فرەنسا ڕایگەیاند، مانگی تەمووزی 2026 گەرمترین مانگ بووە لە وڵاتەکەدا و بەگوێرەی داتاکان لە ساڵی 1900ـەوە گەرمای هاوشێوە تۆمار نەكراوە، بەشێوەیەك كە تێکڕای پلەی گەرمی لەم مانگەدا گەیشتووەتە 24.9 پلەی سیلیزی، واتە بەڕێژەی 3.8 پلە لە ئاستی ئاسایی بەرزتر بووەتەوە.
دەستەکە ڕوونیشی کردەوە کە ئەم مانگە بووەتە دووەم ڕووناکترین مانگ و سێیەم کەمتەرین مانگ لە ڕووی بارانبارینەوە، بەشێوەیەک کەمیی بارانبارین گەیشتووەتە 70%، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی وشکەساڵییەک کە هاوتا بێت لەگەڵ ڕیکۆردی تۆمارکراوی ساڵی 2022.
لە هەمانکاتدا دەستەی بایۆلۆجیی فرەنسی بەهۆی ئەم گەرمایە هۆشداریی دا لە تێکچوونی ڕەوشی ڕووبار و سەرچاوەکانی ئاو لە تەواوی فرەنسا.
لای خۆشیانەوە زۆربەی پارێزگاکانی فرەنسا ڕێکاری نوێیان بۆ بەکارهێنانی ئاو لەلایەن هاووڵاتییانەوە سەپاندووە، ئەم شەپۆڵە گەرمایە نەك تەنیا فرەنسا، بەڵكو ڕووی لە چەندین وڵاتی ئەوروپی کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.