Erbil 31°C چوارشەممە 29 تەمووز 15:58

فڕۆکەیەک ریکۆردێکی جیهانیی بێوێنەی تۆمارکرد

100%

کۆمپانیای کانتاسی ئوسترالی ریکۆردێکی مێژوویی لە جیهانی فڕۆکەوانیدا تۆمار کرد، دوای ئەوەی درێژترین گەشتی ئاسمانیی بازرگانی لە مێژوودا ئەنجامدا. فڕۆکەیەکی ئەم کۆمپانیایە بۆ ماوەی زیاتر لە 24 سەعات بە بەردەوامی لە ئاسماندا مایەوە و دواتر لە شاری تولوزی فەرەنسا نیشتەوە.

ئەم گەشتە تاقیکارییە لە چوارچێوەی پڕۆژەی (Project Sunrise) کۆمپانیا ئوسترالییەکەدایە، کە ئامانجیەتی فڕۆکەی نوێی جۆری "A350" بۆ گەشتی ڕاستەوخۆ لە ئوسترالیاوە بۆ لەندەن بەکاربهێنێت. بڕیارە فڕۆکەی پەرەپێدراوی (A350-1000 ULR) لە ساڵی 2027ەوە بە فەرمی بکەوێتە خزمەت و گەشتە ڕاستەوخۆکانی نێوان سیدنی و لەندەن بەبێ وەستان ئەنجام بدات.

کۆمپانیای ئێر پاس ئاماژەی بەوە کردووە کە فڕۆکەکە تانکییەکی زیادەی سووتەمەنی بۆ دابین کراوە، بەوەش توانیویەتی بۆ ماوەی 24 سەعات و 24 خولەک لە فڕین بەردەوام بێت. لەم ماوەیەدا مەودای 23,075 کیلۆمەتری بەسەر هەردوو زەریای هێمن و ئەتڵەسیدا بڕیوە بەبێ ئەوەی لە هیچ فڕۆکەخانەیەک بنیشێتەوە.

بەم دەستکەوتە، کانتاس ریکۆردی پێشووی شکاند کە لە ساڵی 2005دا لەلایەن فڕۆکەی بوێینگ (777-200 LR) تۆمارکرابوو، کە 22 سەعات و 42 خولەک بە بەردەوامی فڕیبوو.

بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی "فڵایت ڕادار 24" (Flightradar24)، ئەم گەشتە بووەتە دووەم پڕبینەرترین گەشت لە مێژووی پلاتفۆرمەکەیاندا (دوای گەشتی گواستنەوەی تەرمی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم لە ساڵی 2024)، بە جۆرێک زیاتر لە 3.6 ملیۆن کەس لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە چاودێریی ڕێڕەوی فڕۆکەکەیان کردووە.

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.