Erbil 31°C چوارشەممە 22 تەمووز 00:37

دوای مۆندیال.. فیفا ریزبەندی نوێی باشترین هەڵبژاردەكانی جیهان بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

یەکێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا)، ئەمڕۆ دووشەممە ڕیزبەندی نوێی باشترین هەڵبژاردەكانی جیهانی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ ركابەرییەكانی مۆندیالی 2026 بەفەرمی كۆتاییان هات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ دووەمجار لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی مۆندیال، دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە یاریی کۆتاییدا.

بەپێی ریزبەندیییەكەی (فیفا) بۆ باشترین هەڵبژاردەكانی جیهان، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە پلەی یەکەم دێت، بەدوایدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە پلەی دووەم دێت، ئینگلەتەرا لە پلەی سێیەم و فرەنسا لە پلەی چوارەم دێت.

بەپێی ریزبەندییەكە هەڵبژاردەی عێراق لەسەر ئاستی باشترین هەڵبژاردەكانی جیهان لە ریزبەندی 48 دێت، دوای ئەوەی هەرسێ یارییەكەی لە قۆناغی كۆمەڵەكانی مۆندیال دۆڕاند و بەبێ خاڵ كرایە دەرەوە.

ریزبەندییە نوێیەكە بەشێوەیەكی گشتی بەمشێوەی خوارەوەیە:-

1- ئیسپانیا

2- ئەرجەنتین

3- ئینگلتەڕا

4- فرەنسا

5- نەرویج

6- بەلجیكا

7- مەغریب

8- سویسرا

9- مەكسیك

10- كۆڵۆمبیا

11- بەرازیل

12- ئەمریكا

13- پورتوگال

14- كەنەدا

15- میسڕ

16- پاراگوای

17- هۆڵەندا

18- ئەڵمانیا

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.