Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 19:49

پێشەوا هەورامانی: بە فەرمانی مەسرور بارزانی نرخی بانزین کەم دەکرێتەوە

Kurdistan Ahmed
100%

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانی بە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کرد کە بە زووترین کات نرخی بەنزین دابەزێنن تاوەکو بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان دروست نەبێت، هاوکات بڕیاریدا لێژنەیەکی باڵا بۆ ڕێگریکردن لە "ئیستیغلالکردنی بازاڕ" و سزادانی سەرپێچیکاران پێکبهێنرێت.

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە سەرۆک وەزیران بە وردی بەدواداچوونی بۆ پرسی گرانبوونی نرخی سووتەمەنی کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە نابێت ڕێگە بدرێت دۆخی ئێستا بۆ بەرژەوەندیی تایبەت بەکاربهێنرێت.

بەپێی فەرمانە نوێیەکە، لێژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگارەکان پێک دەهێنرێت تاوەکو چاودێریی بەنزینخانەکان و بازاڕ بکەن و هەر لایەنێک پابەند نەبێت، ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەکرێتەوە.

ئەم بڕیارەی سەرۆک وەزیران لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بەهۆی ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و گەمارۆ دەریاییەکانی سەر گەرووی هورمز، ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بەرزبوونەوەی نرخی وزە بووەتەوە.

لێژنە چاودێرییەکان ڕاسپێردراون کە لە شار و شارۆچکە جیاوازەکان دەستبەکاربن و دڵنیایی بدەن کە بەنزین بە کوالیتیی باش و نرخێکی گونجاو دەگاتە دەستی شۆفێران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.