میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، بۆردوومانی شەوانەی ئەمریکا بۆ سەر شاری تەورێز، بووەتە هۆی کوژرانی لانی کەم کەسێک و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی تەمووز، مەجید فەرشی، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی قەیرانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات بە ئاژانسی فەرمیی هەواڵی ئێران (ئیرنا)ـی ڕاگەیاندووە: "لە هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکادا کە بەیانیی ئەمڕۆ ناوچەیەکی سنووری باشووری ڕۆژئاوای تەورێزی کردە ئامانج، کەسێک کوژرا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
بەیانیی ئەمڕۆ، فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند، کۆتاییان بە نۆیەمین شەوی لەسەریەکی هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.