Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 22:27

دۆناڵد ترەمپ: کۆنترۆڵی گەرووی هورمز بەدەست ئەمریکایە و ئێران کۆنترۆڵی هیچ شتێکیان بەدەستەوە نییە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئەم دوایییە بۆ سەر چەند ئامانجێک لە ئێران، وەک وەڵامێک بووە بۆ کوژرانی ژمارەیەک لە سەربازانی سوپای ئەمریکا لە ناوچەکەدا. هەروەها جەختیشی کردەوە کە ئەمریکا کۆنترۆڵی گەرووی هورمزی بەدەستەوەیە و ئێران کۆنترۆڵی هیچ شتێکیان بەدەستەوە نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پاش گەڕانەوەی لە یاریی کۆتاییی جامی جیهانیی تۆپی پێ، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: "ئەو کەسە مەزنانە، ئەو نیشتمانپەروەرە مەزنانە، لەوێ بوون و دەجەنگان تاوەکو ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. ئێمە ئەمشەو جارێکی دیکە بە هێزێکی زۆرەوە لێمان دان". لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە هێرشەکان وەک ڕێزلێنانێک بووە بۆ ئەو سەربازانەی کە کوژراون.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، ئێران لەم ململانێیەدا زیانی سەربازیی گەورەی بەرکەوتووە و زیاتر گوتی: "ئەوان لەسەر ئاستی سەربازی نزیکەی هەموو شتێکیان لەدەستداوە. زۆر کەمیان بەدەستەوە ماوە. چەند موشەکێک، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و هەندێک توانای بەرهەمهێنانیشیان هەیە، بەڵام زۆر نییە".

دۆناڵد ترەمپ، جەختیشی کردەوە کە ئەمریکا کۆنترۆڵی گەرووی هورمزی بەدەستەوەیە و ئێران کۆنترۆڵی هیچ شتێکیان بەدەستەوە نییە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.