کێبڕکێی بەدەستهێنانی ناسناوی گۆڵکاری 23یەمین خولی مۆندیال، لە نێوان کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەڕەنسی و لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینیدا کورت بووەتەوە، کە ئەمشەو یەكشەممە لە یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەبێتەوە.
کیلیان مباپێ کۆتایی بە بەشداریکردنی لەم پاڵەوانێتییەدا هێنا دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە یاری دیاریکردنی پلەی سێیەمدا بەرامبەر ئینگلتەرا بەشداربوو (کە تێیدا فەڕەنسا بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە 6 گۆڵ دۆڕا)، بەڵام هێرشبەرە فەڕەنسییەکە توانی دوو گۆڵ بۆ وڵاتەکەی تۆمار بکات و بە تەنیا بە 10 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکارانی مۆندیالەکەدا جێگیر بێت.
پێش دەستپێكردنی یاریی كۆتایی مۆندیال، ڕیزبەندی گۆڵکارانی مۆندیالی 2026 بەمشێوەی خوارەوەیە:-
کیلیان مباپێ (فرەنسا): 10 گۆڵ
لیۆنێل مێسی (ئەرجەنتین): 8 گۆڵ
ئیرلینگ هالاند (نەرویج): 7 گۆڵ
جود بێلینگهام (ئینگلتەرا): 7 گۆڵ
هاری کەین (ئینگلتەرا): 6 گۆڵ
عوسمان دێمبێلی (فرەنسا): 6 گۆڵ
میکێل ئۆریالزابال (ئیسپانیا): 5 گۆڵ
مباپێ دوای تۆماركردنی دوو گۆڵی یارییەكەی شەوی رابردوو، ئێستا بە تۆمارکردنی 22 گۆڵ گۆڵکاری مێژوویی جامی جیهانییە و بە جیاوازی یەک گۆڵ پێش لیۆنێل مێسی کەوتۆتەوە.
مێسی ئەمشەو چانسی ئەوەی هەیە پێشەنگییەکە وەربگرێتەوە یان هاوتای بکاتەوە، هەرچەندە ئەم ئەرکە لەبەردەم هێڵی بەرگری ئیسپانیادا کە لەم مۆندیالەدا تەنیا یەک گۆڵی لێکراوە، قورس دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.