بەهۆی هێرشی ئێران بۆ سەر کوەیت، ئاگر لە وێستگەیەکی کارەبا و دڵۆپاندنی ئاو کەوتەوە و وەزارەتی کارەبای ئەو وڵاتەش ڕایگەیاند، پلانەکانی بارودۆخی نائاسایی چالاک کراون.
ئەمڕۆ شەممە 18ـی تەمووز، وەزارەتی کارەبا، ئاو و وزەی نوێبووەوەی کوەیت ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی ئێرانەوە، ئاگر لە یەکێک لە وێستگەکانی کارەبا و دڵۆپاندنی ئاودا کەوتووەتەوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی بۆ پاراستنی سەلامەتیی وێستگەکە و سەقامگیریی تۆڕی کارەباکە، ژمارەیەک لە یەکەکانی بەرهەمهێنان جیاکراونەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پلانەکانی بارودۆخی نائاسایی چالاک کراون، هاوکات کارەکانی کوژاندنەوەی ئاگرەکە و چاککردنەوەی زیانەکان بەردەوامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.