بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیاكانی ئێران بڵاویان كردۆتەوە، لە هێرشەكانی شەوی رابردووی ئەمریكا بۆ باشووری ئێران، 8 كەس كوژراون و 20ی دیكەش بریندار بوون.
ئاژانسی (ئیرنا)ی فەرمی ئێران بڵاوی كردەوە: هێرشەكانی شەوی رابردوو ئەمریكا خاپووركردنی پرد و ژێرخانە ئابوورییەكانی چەند پارێزگایەكی ئێرانی گرتۆتەوە.
بڵاویشی كردەو: لە ئەنجامی هێرشەكان بەلایەنی كەم 8 كەس كوژراون و 20ی دیكەش بریندار بوون.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەش دا: تەنیا لە هێرشەكانی شەوی رابردووی ئەمریكا 6 پرد لە پارێزگای هورمزگان لە نزیك گەرووی هورمز لە باشووری ئێران وێران كراون.
یەكێك لەو پردە ستراتیژییانەی كە شەوی رابردوو لەلایەن سوپای ئەمریكاوە بۆردومان كراوە، پردی گەورەی كەهوورستانە كە هەردوو پارێزگای بەندەر عەباس و شیراز بەیەكەوە دەبەستێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.