بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی لەبارەی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی شارەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پلەكانی گەرما هەر بە بەرزی دەمێننەوە و كەمێك خۆڵبارینیش دەبێت.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەوادا، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە .
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: بەهمانشێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەوادا، پلەکانی گەرماش هێشتا هەر بە بەرزی دەمێننەوە هاوشێوەی ئەمڕۆ هەینی.
كەشناسی هەروەها پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە خستەڕوو:
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
پیرمام: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 44 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 42 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی
سۆران: 41پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.