Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 16:33

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزتر بووەوە

کوردستان TV
100%

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان جارێكی دیكە رووی لەبەرزبوونەوە كرد، ئەمە دوای ئەوەی هەواڵێك بڵابووەوە كە دەگوترێ ئیرانییەكان داوایان لە حوسییەكان كردووە گەرووی بابولمەندەب دابخەن ئەگەر دۆخەكە لە ئێستا خراپتر بوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاژانسی (رۆیتەرز) ئاشكرای كرد: ئێرانییەكان داوایان لە حوسییەكانی یەمەن كردووە ڕێڕەوی دەریایی و گەرووی بابولمەندەب لە دەریای سوور دابخەن، ئەگەر دۆخەكە ئاڵۆزتر بوو و ئەمریكا نەوت و سەرچاوەكانی وزەی ئەو وڵاتەی بۆردومان كرد.

هەر دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بەڕێژەی 1.01% بەرزبووەوە و ئێستا نرخی هەر بەرمیلێك بە 85.45 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

هەواڵەكە هەروەها نرخی نەوتی خاوی تێكساسی ئەمریكیشیشی بەرزكردەوە و هەر بەرمیلێك رێژەی 1.06%ی نرخەكەی هاتە سەر و ئێستا بە 80.44 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.