Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 16:33

لە كەركووك دەوامی سەرجەم فەرمانبەران كەم كرایەوە

کوردستان TV
100%

پارێزگاری كەركووك بڕیاری دا دەوامی سەرجەم فەرمانبەرانی پارێزگاكە كەم بكرێتەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما.

بەگوێرەی راگەیەنراوی پارێزگاری كەركووك، دەوامی سەرجەم فەرمانبەران لە كەركووك كاتژمێر 7:30 بەیانی دەست پێ دەكات و لە كاتژمێر 1:30ی دوای نیوەڕۆ كۆتایی دێت.

كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانبەرانی كەركووك لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەست پێ دەكات و تاكو رۆژی 31ی مانگی ئابی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

ئەم بڕیارەی پارێزگاری كەركووك لە كاتێكدایە كە ماوەی چەند رۆژێكە پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان و تەواوی پارێزگاكانی عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو روویان لە بەرزبوونەوە كردووە و لە هەندێك شوێن گەیشتووەتە 50 پلەی سیلیزی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.