وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەهۆی دروستبوونی گرفتێکی ئەمنی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر، هەناردەکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە، ئەمەش کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر بڕی کارەبای نیشتمانی دروست کردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەت کە ئەمڕۆ 16ـی تەممووزی 2026 بڵاوکرایەوە، بەهۆی ئەو گرفتەوە بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 2500 مێگاوات کەمی کردووە.
وەزارەتی کارەبا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان و هاوبەشانی کارەبا کە ئەم دۆخە کاتییە و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان تاوەکو دۆخی کارەبا ئاسایی بێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.