سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت دەچێتە بەغدا و دواین پێشهاتەکان و بارودۆخی گشتی عێراق تاوتوێ دەکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی تەمووز، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەتدا، لەسەر بانگهێشتی هاوپەیمانییەتەکه بەرەو بەغدای پایتەخت بەڕێ دەکەوێت.
بڕیارە لە کۆبوونەوەكەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکرێن، ههروهها بەرنامەی سەردانی چاوەڕوانکراوی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن و کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا، تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکان دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.