دوای هێرشەکانی ئەمشەوی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، محەممەد باقر قالیباف ڕایگەیاند، بە ئەمریکایان گوتووە پابەندی بەڵێنەکانیان بن، ئەگەرنا دەبێت باجەکەی بدەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی تەمووز، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان و گەورە دانوستانکاری ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: "سەردەمی ڕێککەوتنە یەکلایەنەکان کۆتایی هاتووە. پێمان گوتبوون پابەندی بەڵێن و پێبەندییەکانتان بن، ئەگەرنا دەبێت باجەکەی بدەن. ئێستاش دەبێت لەگەڵ واقیعدا ڕووبەڕوو ببنەوە".
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بەشێک لە بەندی پێنجەمی لێکگەیشتننامەی ئیسلامئابادی هاوپێچی ئەم پەیامەی خۆی کردووە، کە تێیدا جەخت لەسەر بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز بە ڕەچاوکردنی ڕێوشوێنە ئێرانییەکان کراوەتەوە.
بەر لە قسەکانی محەممەد باقر قالیباف، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە سێیەمین خولی هێرشەکانی ئەم هەفتەیەدا بۆ سەر ئێران، نزیکەی 140 ئامانجی سەربازی کردووەتە ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.