Erbil 31°C سێشەممە 14 تەمووز 04:37

تەقتەق.. گەنجێک بە فیشەکی هەڵەی ئامۆزاکەیەوە گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای تەقتەق، گەنجێک لەسەر حەوزێکی ماسی بەهۆی دەرچوونی فیشەکی هەڵەی تاپڕ لە دەستی ئامۆزاکەیەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی زانیارییەکانی کانیاو حەکیم، پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە کۆیە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە سنووری قەزای تەقتەق، گەنجێک بە ناوی (بەختیار سەردار) لەسەر حەوزێکی ماسی فیشەکێکی چەکی تاپڕ بە هەڵە لە دەستی ئامۆزاکەی دەرچووە، فیشەکەکە بەر ناوبراو کەوتووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

گەنجەكە خەڵكی گوندی قەسرۆکی سەر بە ناحیەی ئاغجەلەرە و دانیشتووی گەڕەکی قەڵاتەی قەزای تەقتەقە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.