سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، ئێران داوای بەردەوامی دانوستانەکانی کردووە و ئەمریکاش ڕەزامەندی دەربڕیوە، جەختیشی کردووەتەوە کە ئاگربەست کۆتایی هاتووە.
ئەمڕۆ هەینی 10ـی تەمووز، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە (تروس سۆشیاڵ) ڕایگەیاند، ئەمریکا ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران، دوای ئەوەی تاران داوای کرد دانوستانەکان بەردەوام بن.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران کۆتایی هاتووە.
لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپ دوای ئەوە دێت، ئەم هەفتەیە سێ کەشتیی نەوتهەڵگری بازرگانیی قەتەری و سعوودیە لە گەرووی هورمز کەوتنە بەر هێرش، ئەوەش وای کرد ئەمریکا وەڵامی خێرا و توندی هەبێت و هێرش بکاتە سەر چەند پێگەیەکی ئێران، لە بەرامبەردا، ئێران ڕۆژی پێنجشەممە هێرشی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.