ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نەتەوە یەکگرتووەکان بانگەوازێکی بەپەلەی دەستپێکرد بۆ کۆکردنەوەی 296 ملیۆن دۆلار بۆ مه‌به‌ستی كۆمه‌كی دارایی ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاریی بومەلەرزە وێرانكه‌ره‌كه‌ی ڤەنزوێلا، دوای ئەوەی ژمارەی کوژراوانی ئەو کارەساتە بۆ زیاتر لە سێ هەزار و 600 کەس بەرزبووەوە.
لای خۆی تۆم فلێچەر، بەرپرسی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگه‌یاند: وه‌كو پلانێکی كاتیی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی مرۆیی كاره‌ساتی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڤه‌نزوێلا بڕیارمان دا هاوكاریی دارایی به به‌های 296 ملیۆن دۆلار پێشكه‌شی حكوومه‌تی ڤه‌نزوێلا بكه‌ین بۆ به‌هاناوه‌چوونی قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه گه‌وره‌یه.
بەرپرسی مرۆیی له نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشكراشی كردووه، له هه‌وڵدانه له‌گه‌ڵ وڵاتان بڕی هاوكارییه‌كه زیاد بكه‌ن و به‌رزی بكه‌نه‌وه بۆ 1.3 ملیار دۆلار له ماوه‌ی 6 مانگی داهاتوودا، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی پێویستی دۆخی قوربانیانی كاره‌ساته‌كه بكات له قۆناغی یه‌كه‌مدا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.