ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، دوو ڕووداوی جیاواز لە سنووری پارێزگای کەرکووک ڕوویاندا، کە بەهۆیانەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی تریش بریندار بوو.
بەپێی زانیارییەکانی هەڵۆ جەباری، پەیامنێری (کوردستان تیڤی)، ڕووداوی یەکەم لەسەر ڕێگەی سەرەکیی کەرکووک-هەولێر بووە و بەهۆی پێکدادانی هاتوچۆوە سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستداوە.
قوربانیی ڕووداوی هاتوچۆکە ئافرەتێکی تەمەن 72 ساڵە بە ناوی (ڕەشیدە عەبدوڵا) کە دانیشتووی شاری هەولێر بووە. لایەنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە حکوومەت دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لە هۆکاری ڕووداوەکە، کە لەم وەرزەدا بەهۆی جەنجاڵی ڕێگاکانی نێوان شارەکانەوە ڕووداوی هاوشێوە زیاد دەکەن.
لە ڕووداوێکی تری جیادا و لە بازگەی کەیوان (ڕۆژئاوای کەرکووک)، تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی گڕی گرت. بەهۆی ئاگرەکەوە گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ کە خەڵکی شارۆچکەی بێجییە، تووشی سووتان و برینداری بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن پێش ئەوەی زیانی زیاتر بە بازگەکە و ئۆتۆمبێلەکانی دەوروبەری بگەیەنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.