Erbil 31°C پێنجشەممە 09 تەمووز 09:18

سێنتکۆم: زیاتر لە 20 کەشتیی جەنگیی ئەمریکا لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدان

Kurdistan Ahmed
100%

فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند کە لە ئێستادا زیاتر لە 20 کەشتیی جەنگیی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خەریکی چاودێری و دەوریەن.
ئەم جووڵەیە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکانی سێنتکۆمدایە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی سێنتکۆم، مانگی ڕابردوو کەشتییە جەنگییەکان و فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دەریای عەرەبدا بە شێوەیەکی ڕێکخراو و بە کۆمەڵ گەشتیان ئەنجام داوە. سێنتکۆم ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم نمایشە سەربازییە وەک "نیشاندانی هێز و توانای بێوێنەی سەربازیی ئەمریکا" بووە، کە ئامانج لێی ناردنی پەیامێکی ڕوونە لەبارەی توانای واشنتن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک لە ناوچەکەدا.

جێگیرکردنی ئەم ژمارە زۆرەی کەشتییە جەنگییانە لە کاتێکدایە کە ئیدارەی ترەمپ ستراتیژیەتی "نیشاندانی هێز" پەیڕەو دەکات بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. حکوومەتی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە کە ئاسایشی دەریاوانی و گواستنەوەی وزە لەم ناوچە هەستیارەدا بابەتێکی ستراتیژییە و ئەم هێزە دەریاییانە وەک گەرەنتییەک بۆ ڕێگریکردن لە هەر جۆرە پشێوییەک لە ئاوەکانی ناوچەکەدا دەمێننەوە
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.