دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە نوێترین لێدوانیدا هێرشی توندی کردە سەر ئێران و ڕایگەیاند، کە چیتر ئارەزووی مامەڵەکردن لەگەڵ تاران ناکات و ئێرانییەکانی بە نەخۆش وەسف کرد.
سەبارەت بە چارەنووسی ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنەی کە لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەبوو، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە پێم وایە بابەتەکە کۆتایی هاتووە و چیتر کار بەو لێکتێگەیشتنە ناکرێت.
هاوکات لەگەڵ ئەم لێدوانانە، سکرتێری گشتیی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) پشتگیری خۆی بۆ هەڵوێستەکانی واشنتن دەربڕی و بە ترەمپی ڕاگەیاند: لەبارەی پرسی ئێرانەوە بەتەواوی هاوڕای تۆم.
سەرەڕای ئەو پشتگیرییەی سکرتێری گشتی، ترەمپ نیگەرانی خۆی لە هەڵوێستە گشتییەکانی هاوپەیمانی ناتۆ دەربڕی و ڕایگەیاند، کە لە هەڵوێستەکانی ئەو هاوپەیمانێتییە سەبارەت بە دۆسیەی "گرینلاند" و پرسی ئێران ڕازی نییە و پێویستە هەڵوێستەکان توندتر بن.
ئەم ئاڵۆزییە نوێیانە لە لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا و ناتۆ لە کاتێکدایە، کە گرژییە سەربازییەکانی نێوان واشنتن و تاران لە ناوچەکەدا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.