حکوومەتی چین ڕایگەیاند، کە دووبارە خۆشکردنی ئاگری جەنگ لە نێوان ئەمریکا و ئێران خزمەت بە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێک ناکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ـی تەمووز، ماو نینگ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەڵگیرسانەوەی جەنگ خزمەت بە بەرژەوەندیی هیچ کام لە لایەنەکان ناکات، چونکە ڕێگەچارە سەربازییەکان ناتوانن کێشە بنەڕەتییەکان چارەسەر بکەن.
وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی چین داوای لە واشنتن و تاران کرد کە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی واژۆکراوی نێوانیان جێبەجێ بکەن و ناکۆکییەکانیان لە ڕێگەی دیالۆگ و دانوستانەوە چارەسەر بکەن، هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە هەردوولا خۆیان لە بەکارهێنانی هێز بەدوور بگرن بۆ ڕێگریکردن لە تێکچوونی زیاتری دۆخی ناوچەکە.
ئەم هەڵوێستەی پەکین دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر دەیان ئامانج لە ناوخۆی ئێران و ڕاگەیاندنی تاران بۆ بۆردومانکردنی بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.