Erbil 31°C چوارشەممە 08 تەمووز 10:47

ئەمریکا مۆڵەتی لادانی سزاکانی سەر نەوتی ئێرانی هەڵوەشاندەوە

Kurdistan Ahmed
100%

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو مۆڵەتەی دا کە پێشتر بەهۆیەوە سزاکانی نەوتی سەر ئێرانی بە شێوەیەکی کاتی لادرابوون. واشنتن ئەم هەنگاوەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ڕەفتارەکانی تاران لە گەرووی هورمز "بە هیچ شێوەیەک جێگەی قبووڵکردن نین."

بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی ڕاگەیاندووە، دوای ئەو هێرشانەی کرانە سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لەم ڕێڕەوە ئاوییە گرنگەدا، ئیدارەی ترەمپ گەیشتووەتە ئەو بڕیارەی کە ڕەفتارەکانی ئێران دەرهاویشتەی زۆر توندیان لێ دەکەوێتەوە. ئەو بەرپرسە جەختی کردەوە کە ئاسایشی گەرووەکە بۆ ئەمریکا بابەتێکی هەستیارە و ڕێگە نادەن هیچ هێزێک مەترسی بۆ سەر جووڵەی بازرگانی و وزە دروست بکات.

ئەم بڕیارە نوێیەی حکوومەتی ئەمریکا وەک وەڵامێکی خێرا دەبینرێت بۆ ئەو گرژییانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ناوچەکەدا ڕوویانداوە. بەم هەنگاوە، جارێکی تر سزاکانی سەر کەرتی نەوتی ئێران بە توندی دەست پێ دەکەنەوە، ئەمەش وەک فشارێکی ئابووریی زیاتر بۆ سەر تاران، تاوەکو ناچار بێت کۆتایی بەو چالاکییانە بهێنێت کە واشنتن بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتییان دادەنێت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.