بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، سبەی ئەگەری تۆز و خۆڵێکی کەم هەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە 7ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک نزم دەبێتەوە.
بۆ سبەی چوارشەممە 8ـی تەمووز، بە پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی کەم لە ناوچەکانی باشووری هەرێم هەیە. پلەی گەرما جێگیر دەبێت و نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | سێشەممە | چوارشەممە |
| هەولێر | 38 | 38 |
| سلێمانی | 38 | 38 |
| دهۆک | 38 | 38 |
| هەڵەبجە | 37 | 37 |
| زاخۆ | 39 | 39 |
| گەرمیان | 44 | 44 |
| چەمچەماڵ | 40 | 39 |
| حاجی ئۆمەران | 27 | 27 |
| پیرمام | 35 | 35 |
| ئاکرێ | 39 | 39 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.