بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ڕووداوێکی توندی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای سەرەکیی حەسەن ئاوا لە نزیک بەنزینخانەی دەلال ڕوویداوە.
ڕووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پاساتی سپی و بارهەڵگرێک دا بووە. بەهۆی توندیی پێکدادانەکەوە دوو کەس برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هەر بەهۆی ڕووداوەکەوە، زیانێکی زۆری ماددی بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە و تیمەکانی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستپێکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.