Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 14:15

پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی كازم شانەدەری پێشمەرگە و تێكۆشەری كوردستان

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی هاوخه‌می بۆ كۆچی دوایی كازم شانەدەری پێشمەرگەی كۆماری كوردستان و یەكێك لە یاوەرانی بارزانیی نەمر لە یەكێتیی سۆڤییەت و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بڵاو كرده‌وه‌.

سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی كازم شانەدەری رایده‌گه‌یه‌نێت: قوتابی و شوێنكەوتووی ڕێبازی بارزانی، لەو قارەمانانە بوو كە هەموو ساتەكانی ژیانی خۆی بۆ دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان تەرخان كرد.

سه‌رۆك بارزانی هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی له‌ ته‌واوی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی كازم شانەدەری ده‌كات و له‌م بۆنه‌ خامناكه‌دا خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

ده‌قی په‌یامه‌ هاوخه‌مییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی كازم شانەدەری:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی كۆماری كوردستان لە مەهاباد و یەكێك لە یاوەرانی بارزانیی نەمر لە یەكێتیی سۆڤییەت و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان (كازم شانەدەری)ـیم پێ گەییشت. كازم شانەدەری قوتابی و شوێنكەوتووی ڕێبازی بارزانی، لەو قارەمانانە بوو كە هەموو ساتەكانی ژیانی خۆی بۆ دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان تەرخان كرد. ژیان و كۆڵنەدان و بەردەوامیی ئەو لە خەباتدا وانەیەكی پڕبەهایە بۆ هەموو تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرانی كوردستان.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو كازم شانەدەری و هەموو پێشمەرگە و خەباتگێڕ و نیشتیمانپەروەرانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لەخودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو كازم شانەدەری بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

5ی تەممووزی 2026

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.