Erbil 31°C پێنجشەممە 09 تەمووز 02:16

لە فڕۆکەخانەی کەرکووک ڕێگری لە بەقاچاخبردنی 226 هەزار دۆلار بۆ دەرەوەی وڵات کرا

کوردستان TV
100%

دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق ڕایگەیاند، تیمەکانیان لە بنکەی گومرگی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک، توانیویانە هەوڵێکی بەقاچاخبردنی بڕی 226,000 (دووسەد و بیست و شەش هەزار) دۆلاری ئەمریکی پووچەڵ بکەنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی دەستەکە، پارەکە لای گەشتیارێک بووە لە هۆڵی بەڕێکردنی فڕۆکەخانەکە و لە کاتی پشکنیندا دەستی بەسەردا گیراوە، ئەمەش بەهۆی پێچەوانەبوونی لەگەڵ ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ بردنە دەرەوەی دراو.

دەستەی گشتیی گومرگەکان ئاماژەی بەوەش داوە، کە پەڕاوی یاسایی بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و ڕێکاری یاسایی دژی گەشتیارەکە گیراوەتە بەر. جەختیشیان کردەوە کە هەڵمەتە چاودێرییەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوام دەبێت، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێکی بەقاچاخبردن و پاراستنی ئابووریی نیشتمانی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.