Erbil 31°C چوارشەممە 08 تەمووز 15:44

سەرۆک وەزیرانی عێراق: هەر هاووڵاتییەک سامانی گشتیی دزراو ئاشکرا بکات، پاداشتی دارایی وەردەگرێت

کوردستان TV
100%

عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوا لە سەرجەم هاووڵاتییان دەکات زانیاری دەربارەی ئەو سەرمایە و سامانە گشتییانە ئاشکرا بکەن کە لە ڕێگەی تاوانەکانی گەندەڵییەوە بەدەستهێنراون، تاوەکو بگەڕێندرێنەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ئەم هەنگاوەی عەلی زەیدی لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی نیشتمانی و ئەخلاقی و پابەندبوونی حکوومەتە بە بەرنامەی وزاری بۆ پاراستنی سامانی گشتی و بنبڕکردنی گەندەڵی.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆک وەزیران بڕیاری داوە بەپێی یاسا، ڕێژەیەکی دارایی شایستە و گونجاو وەک پاداشت ببخشرێتە ئەو کەسانەی زانیاری لەسەر کەیسەکانی گەندەڵی دەدەن، ئەمەش وەک نرخاندنێک بۆ ڕۆڵی نیشتمانییان و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکوومەت لە جەنگی دژی گەندەڵکاران.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لینکێکی تایبەت بۆ پەیوەندیکردن و وەرگرتنی زانیارییەکان لە هاووڵاتییان بڵاودەکرێتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.