پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە گوندی (بخورنیفی) لە سنووری پارێزگای دهۆک، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب وەرگەڕا و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
قوربانییەکە ناوی (محەمەد سەعید)ە و تەمەنی لە نێوان 45 بۆ 50 ساڵیدایە، هەروەها سێ ژن کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون برینداربوون و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
بەپێی گوتەی شایەتحاڵەکان بۆ کوردستان تیڤی، هۆکاری ڕووداوەکە بۆ نەمانی ئیستۆپی ئۆتۆمبێلەکە دەگەڕێتەوە، شۆفێرەکە هەوڵیداوە ئۆتۆمبێلەکە بە گردێکدا ڕابگرێت، بەڵام کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.