بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی گەنجێکی دەڤەری هەورامان کرد، کە نموونەیەکی باڵای ئەمانەتپارێزی و ڕەوشتبەرزیی پێشکەش کردووە.
کاک (هۆشەنگ ئەنوەر گوڵپی)، کە دوکاندارە لە هاوینەهەواری سەرچاوەی زەڵم، بڕی 7600 دۆلار و مۆبایلێکی دۆزیوەتەوە کە هی گەشتیارێکی عەرەب بووە، دوای ڕۆژێک لە پاراستنی، بە ئەمانەتەوە ڕادەستی خاوەنەکەی کردووەتەوە.
گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، ئەم کارە جوانەی ئەو گەنجە گوزارشت لە ڕەسەنایەتی و پەروەردەی بەرزی گەنجانی ناوچەکە دەکات و یەکێکە لە سیما جوانەکانی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە کە دەبێتە مایەی ڕاکێشانی گەشتیار و نیشاندانی ڕوویەکی گەشی مرۆڤدۆستی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.