ئهمڕۆ شەممە، شا چارڵزی سێیەم دووپاتیکردەوە کە ئەمریکا و بەریتانیا بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە بەها هاوبەشەکانی نێوانیان، ئهمهشی له پەیامێکدا کە بە بۆنەی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمهریکا خستهڕوو كه ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و گەلی ئەمریکای کرد.
لە نامەکەدا کە لە تۆڕی "ئێكس" بڵاوکراوەتەوە، پاشای بهریتانیا نووسیویەتی: لەکاتێکدا هەردوو وڵات چاوەڕوانی 250 ساڵی داهاتوو دەکەن، دڵنیاین کە بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە بەها هاوبەشەکانی نێوانمان، لەوانەش ئازادی و سەروەری یاسا.
شا چاڕڵزی تەمەن 77 ساڵ بە یاوەری شاژنه کامیلا، لە کۆتایی مانگی نیساندا سەردانێکی دەوڵەتی چوار ڕۆژەی بۆ ئەمریکا ئەنجامدا بوو. ئەم سەردانە کە ئامانجی چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و لەندەن بوو، لەلایەن هەردوو میدیای بەریتانیا و ئەمریکاوە پێشوازی گهرمی لێكرا.
ئهمڕۆ شەممە، پاشا ڕایگەیاند، کە پێی وایە پەیوەندی نێوان هەردوو لا " ئهمهریكا و بهریتانیا" لەگەڵ تێپەڕبوونی کات بەهێزتر دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.