Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 20:13

لوبنان داوا له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له‌ پشتگیرییه‌كانی به‌رده‌وام بێت بۆ وڵاته‌كه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شەممە، جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان داوای لە ئەمریکا کرد بەردەوام بێت لە وەستان لە پاڵ وڵاتەکەی، دوای ئەوەی ڕێککەوتنێکی چوارچێوەیی لەگەڵ ئیسرائیل لە ژێر چاودێری واشنتن واژۆ کرا، کە ئامانج لێی گەیشتنه‌ بە ئاشتییەکی بەردەوام له‌ ناوچه‌كه‌دا،  کە حزبوڵڵای لوبنان دژایەتی دەکات.

ڕێککەوتنەکە کە لە 26ی حوزەیران لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل لە ئەمەریکا ئەنجام درا، بە مەرجی ئه‌وه‌ی سوپای لوبنان دەسەڵاتی خۆی لە باشووری ئەو وڵاتە جێگیر بكات هه‌روه‌ها حزبوڵڵا چەک دابنێت، سەرەتا لە ناوچەکانی دادگاییکردنەوە دەستپێبکات کە سوپای ئیسرائیل لێی دەکشێتەوە.

لە بروسكه‌یه‌كی پیرۆزباییدا بۆ دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بە بۆنەی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جوزێف عه‌ون سەرۆکی لوبنان داوای لێکرد کە بەردەوام بێت لە پشتگیرییه‌كانی بۆ گه‌لی لوبنان و بە توندی لە پاڵ دۆزی دادپەروەری بوه‌ستێت.

هەر لە هەمان بۆنەدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت لە ئەکاونتی پلاتفۆرمی "ئێکس" نووسیویەتی،  بە شانازییەکی زۆرەوە شانبەشانی گەلی لوبنان وەستاوین لەکاتێکدا ڕێگاکەیان بەرەو داهاتوویەکی گەشاوەتر دادەڕێژن، داهاتوویەک کە ئاشتی و خۆشگوزەرانی لێ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.